ڤیدیۆ: گێژه‌ڵووكه‌ی میكۆنو دەگاتە هەرێمی كوردستان؟

هەواڵ / کوردستان :: 27/05/2018‌ :: 26792‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی كه‌سناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایده‌كات، ئه‌و گێژه‌ڵووكه‌یەی وڵاتانی عوممان و یه‌مه‌ن و سعودیه‌ی گرتوەته‌وە، ناگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.


له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، شاره‌زای بواری فه‌له‌كناسی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی  به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی كه‌سناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، روونیدەكاتەوە "ئه‌و گێژڵووكه‌یەی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی گرتوەتەوە،‌ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هێز و تواناكه‌یەوە ڕه‌نگه‌ ببێتەهۆی‌ بارانبارینێكی به‌خوڕ له‌ باشووری عێراق".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م گێژه‌ڵووكه‌یە دووره‌ له‌ ده‌ریا و زه‌ریاكان، بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، چونكه‌ له‌ 50%ی توانسته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه ‌و چالاكی ئه‌و بایه‌ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ چووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure