بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌ك بەلوچ و سوننەكان توڕە دەكات

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2018‌ :: 317‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كى زانكۆ له‌ زاهێدان ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیانى بەلوچ و سوننەی ئێرانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.


به‌پێى میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ حەمید سەمسام مامۆستای زانكۆ لە شاری زاهێدان لە گرتە ڤیدیۆییەكه‌یدا سوكایەتی بە مەزهەبی سوننە و هاوڵاتیانی بەلوچ كردووە.

له‌ به‌رامبه‌ردا دوێنێ شه‌ممه‌ 26ى ئایار هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو گرتە ڤیدیۆییانە و وتەكانی سەمسام خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

هه‌ر بەگوێرەی میدیاكان حەمید سەمسام لە كارەكەی دورخراوەتەوە و بڕیارە سزای یاسایش بدرێت.

به‌هۆیه‌وه‌ مەولانا عەبدولحەمید، پێشنوێژی زاهێدان بە لەبەرچاوگرتنی دەستگیركردنی ئەو مامۆستایه‌ داواى لە هاووڵاتیانی ئەو شارە كرد كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بێنن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure