شه‌مخانی: تا ئه‌وكاته‌ی پێویست بكات له‌ سوریا ده‌مێنینه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2018‌ :: 709‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران له‌میانه‌ی لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئێران له‌سه‌ر ویست و داوای سوریا وه‌كو ڕاوێژكاری سه‌ربازی چووه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی پێویستیش بێت له‌ سوریا ناكشێته‌وه‌.


ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ئه‌مڕۆ 27ی ئایاری 2018 له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می لێدوانی عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ  كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری وتی "ئه‌م پشتگیرییه‌ له‌ سوریا سیاسه‌تى نه‌گۆری كۆماری ئیسلامییه‌ و پشتیوانی له‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و پێشتریش پاڵپشتیكردن له‌ گه‌لی كوه‌یت له‌ به‌رامبه‌ر سه‌دامدا  و ئێستاش کە هاوکاری عێراق دەکەین په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌ته‌".

شه‌مخانی له‌و دیمانه‌یەدا تیشكی خسته‌سه‌ر بوونی سه‌ربازی ئێران له‌ سوریا و وتی "ئێمه‌ له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئه‌سه‌د له‌و وڵاته‌ راوێژكاری سه‌ربازیمان هه‌یه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت له‌وێ ده‌مێنینه‌وه‌ و گوێ به‌ وته‌ بێبنه‌ماكانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیکە ناده‌ینه‌وه‌".

ڕاوێژكارى رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی وتیشی "ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا یه‌كێکیان له‌ هه‌ڵوێستی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه‌، ئه‌وە ئه‌مریكا ده‌بێت ئه‌و كاره‌ بكات، چونكه‌ به‌ نایاسایی له‌و ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ كشاوه‌ته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە