ئه‌ڵمانیا به‌ بڕیارێك ئه‌ردۆغان توڕه‌ و كورد دڵخۆشده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2018‌ :: 4007‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تى توركیا نیگه‌رانى خۆى نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌بڕیارێكى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا، به‌رێگه‌دان به‌ پارتى دیموكراتى گه‌لان كه‌ له‌ شارى كۆڵن كۆنفرانس ببه‌ستێت، له‌كاتێكدا پێشتر رێگه‌یان به‌پارتى داد و گه‌شه‌پێدان نه‌دا كۆنفراس ببه‌ستێت.


وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 26ى ئایار بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاى به‌ "هه‌ڵوێستى دوفاقى" ناوزه‌ندده‌كات.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ئه‌و دووفاقییه‌ى ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دیموكراسى و جه‌نگى دژى تیرۆر یه‌كناگرێته‌وه‌، پێشبنیش ناكه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ئاسایی ببێته‌وه‌".

پێشتر حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا رێگه‌ى به‌ پارتى داد و گه‌شه‌پێدان نه‌دا كه‌ بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ شاره‌كانى ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ بكات، به‌ڵام  بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌ بڕیاره‌ 24ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، رێگەیداوە هەدەپە كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure