وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: مافی یاسایی پیتاندنی یۆرانیۆممان هه‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/05/2018‌ :: 475‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیكرده‌وه‌، مافی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ پیتاندنی یۆرانیۆمدا په‌سەندكراوه‌ و لە وڵاتیشدا تەواوی زانیاری لەسەر ئەو بابەتە هه‌یه‌.

ئاژانسی بۆرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ وەڵامی وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا له‌سه‌ر ئه‌وەی كه‌ (ئێران نابێت پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجامبدات و ته‌نیا ده‌توانێت پێداویستییه‌كان هاورده‌ بكات) وتی "به‌خێرهاتنی جه‌نابی پۆمپیۆ ده‌كه‌ین بۆ جیهانی سیاسه‌ت، به‌ڵام به‌ به‌ بڕوای ئێمه‌ ئه‌و به‌رێزه‌  هه‌ندێك دره‌نگ هاتووه‌تە ناو ئه‌و گۆڕەپانه‌وه‌ و بۆیه‌ له‌ راستییه‌كانی جیهان تێناگات".

وتیشی "یۆ زانیاری زیاتری جه‌نابی پۆمپیۆ ده‌ڵێین،  مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی كۆماری ئیسلامی په‌سەند كراوه‌ و له‌ وڵاتیشدا تەواوی زانیاری لەسەر ئەو بابەتە هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌  وابیرده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وان له‌ گۆڕانكارییه‌كانی جیهان دوورن و بیرکردنەوە شكستخواردوه‌كانی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ و نه‌ ئێمه‌ و نه‌ جیهانیانیش گوێ له‌و وتانه‌ ناگرین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure