نوێترین لێدوانی پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار

هەواڵ / کوردستان :: 27/05/2018‌ :: 1789‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی رایدەگەیەنێت، هێشتا بڕیار لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار نەدراوە، بەڵام ئەوە گرنگ نیە کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار بەڵکو ئەوە گرنگە کە پۆستەکە بۆ کورد بێت.


عەلی حسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى ئایارى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، تائێستا بەڕەسمی کەس لەلایەن یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیارینەکراوە و گفتوگۆی لەسەر کراوە و لەداهاتوودا هەردولایان بڕیاری لەسەر دەدەن کە چۆن و بۆ کێ بێت.

وتیشی "بەلای ئێمە وەک پارتی گرنگ نیە کێیە و بۆچی لایەنێکە بەڵکو ئەوەی گرنگە پۆستەکە بۆ کورد بێت، چونکە مافی کوردە بۆیە جارێ ئێمە باس لەوە دەکەین کە پۆستەکە بۆ کورد مسۆگەربکەین دواتر یەکلادەبێتەوە کێ ببێتە سەرۆک کۆمار".

لەبارەی کارکردن هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق کە بەیەکەوە نزیکەی 50 کورسییان هەیە، وتی "ئەوە بۆ یەکێتی و پارتی و هەموو کوردستان گرنگە و هەنگاو و دیالۆگی واش هەیە کە ببن بە یەک فراکسیۆن".

رونیشیکردەوە، بوون بەیەک فراکسیۆن لەژێر دیراسە و گفتوگۆی هەردولادایە، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی کوردستان و هاووڵاتیان چی باش بێت ئەو دووانە بەیەکەوە لە بەغدا بیکەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure