"یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەگفتوگۆدان"

هەواڵ / کوردستان :: 26/05/2018‌ :: 1633‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت "بەهۆی ئامادەنەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکان بەڕێوەناچن و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش لە یەکەم دانیشتن یەکلادەکرێتەوە و ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستەکە لە گفتوگۆدان".


بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 26ی ئایاری 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەسەردان لەدەرەوەی وڵاتە، بۆیە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامنادرێن و چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەکەین بۆ ئەوەی دەنیشتنەکان دەستپێبکەینەوە".

وتیشی "لەیەکەم دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا دەستلەکارکێشانەوەی یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت و پۆستەکەش لە نێوان یەکێتی و پارتی یەکلادەکرێتەوە".

لەبارەی چۆنیەتی یەکلاکردنەوەی پۆستەکە، بێگەرد تاڵەبانی بۆ دواڕۆژ ئاشکرایکرد، هێشتا هیچ بریارێک نەدراوە، بەڵام یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە گفتوگۆدان و تا ئەوکاتە بۆ دانیشتنی داهاتوو یەکلا دەکرێتەوە".

رۆژی 12ی کانوونی یەکەمی 2017 بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بریاریاندا، وەزیرەکانیان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکشێننەوە، دواتریش یوسف محەمەد بەڕەسمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure