پارتی و یەكێتی لەم هەفتەیەدا كۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/05/2018‌ :: 496‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەسەر ئاستی باڵا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند "بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە".

وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چوونی شاندی هەردوولا بۆ بەغدا دەكرێت و كۆبوونەوەكانیش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە بەغدا تاووتوێدەكەن".

سەبارەت بە یەك وتاری لایەنە سیاسییەكان و كۆبوونەوەی هاوبەش پێش چوونەوە بەغدا ئەو سەركردایەتییەی پارتی وتی "پارتی پێی باشە پێش چوونەوە بەغدا كۆبوونەوەی هاوبەشی هێزە سیاسییەكان بكرێت و كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم نەگوازرێنەوە بەغدا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure