پێنج وێستگه‌ی میترۆ له‌ پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌هۆی ترسی ته‌قینه‌وه‌وه‌ داخرا

هەواڵ / جیهان :: 26/05/2018‌ :: 358‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سایتی سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی ئایار، به‌هۆی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بوونی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌، پێنج وێستگه‌ی میترۆ له‌ كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا داخراون. 


ئه‌مه‌ له‌ كاتێكداچه‌ كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌ نێوان یانه‌ی ڕیاڵمه‌درید و لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی کە له‌ كیڤ ئه‌نجامبدەدرێت. 

سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پۆلیس ئه‌و وێستگانه‌ی داخستووه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئاگاداری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ بوونی ته‌قه‌مه‌نی تێیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بخاته‌ڕوو. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure