گاردیان: دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستى له‌ ئاشتى ده‌كشێنێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2018‌ :: 350‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌روتارى رۆژنامه‌ى گاردیانى بریتانی تایبه‌ت كراوه‌ به‌ كشانه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و به‌ڵێنه‌ى پێشتر دابووى بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باكور كه‌ له‌كاتى خۆیدا ببووه‌ گه‌رمترین بابه‌تى میدیا و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن
.

بابه‌تى سه‌ر وتارى رۆژنامه‌ بریتانیه‌كه‌ به‌ ناونیشانى (دۆناڵد تره‌مپ به‌ هه‌مان ئه‌و خێراییه‌ى كه‌ بۆ ئاشتى نواندى..ده‌ستى درێژكراوى ئاشتیى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌) نووه‌سراوه‌ و تێدا ئاماژه‌ به‌و خێراییه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا نواندى بۆ به‌پیره‌وه‌چوونى پیۆنگ یانگ و به‌ڵێندانى به‌ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵاى نێوان خۆى و كیم یۆنك ئۆن سه‌رۆكى كۆریاى باكور و ده‌نووسێت "تره‌مپ به‌هه‌مان خێرایى ده‌ستى ئاشتیى بۆ ئاشته‌وایى له‌گه‌ڵ كۆریاى باكوردا، كشانده‌وه‌". 

گاردیان ئه‌وه‌یش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ چاودێرانى كاروبارى كۆریا پێشبینیى هه‌ڵوێستێكى له‌مجۆره‌یان له‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كردووه‌ و تاڕاده‌یه‌ك پێیانوابوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى تره‌مپ-ئۆن ئه‌نجامنادرێت. چونكه‌ "تێگه‌یشتن له‌ گوزاره‌ى-كۆتاییهێنان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌تۆمیى- به‌لاى واشنتۆن و پیۆنگ یانگ"ه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر جیاوازه‌ به‌ڵكو زۆریش له‌یه‌كه‌وه‌ دووره‌. 
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى ئاگادارى بابه‌ته‌كه‌، هۆكارى سه‌ره‌كیى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى دیداره‌كه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كۆریاى باكور بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاریى و راوێژى پێویستى بۆ نه‌كراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن واشنتۆن-ه‌وه‌. 
واشنتۆن و پیۆنگ یانگ، هه‌ر یه‌كه‌ و ئه‌وى دى به‌ هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا تره‌مپ ده‌ڵێت هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دیاره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم یۆنگ ئۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و وته‌ توندوتیژ و ئاگرینانه‌ى كه‌ له‌ گوتارى كۆریاى باكوردا هه‌یه‌، كۆریاى باكور-یش ده‌ڵێت وته‌ى توندى دوو راوێژكارى ئه‌مریكى ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى لیبیا و به‌ستنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌، حكومه‌تى پیۆنگ یانگ-ى ته‌واو تووڕه‌ و نیگه‌ران كردووه‌ و پێى په‌سه‌ند ناكرێت.

سه‌رچاوه‌: بى بى سى
ئاماده‌كردن: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure