نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 26/05/2018‌ :: 1502‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئایاری 2018، له‌كردنه‌وه‌ى  بازاڕدا به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ بە 120 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 141 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 161 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 26 هەزار و 500 دینارە.

پێنجشه‌ممه‌ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 142 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن به‌ 162 هەزار دینارە
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار دینارە
100 لیرەی تورکی به‌ 27 هەزار دینارە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure