مانگی سوری كورد مه‌ترسییه‌ك له‌ ناو ئاواره‌كانی عه‌فرین ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 26/05/2018‌ :: 1193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نه‌زیر عه‌لی
مانگی سوری كورد ئاشكرایده‌كات، نه‌خۆشى له‌ ناو ئاواره‌كانی عه‌فرین له‌ هه‌رێمی شه‌هبان  بڵاوبوه‌ته‌وه‌ و به‌هاتنی وه‌رزی هاوینیش مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تر هه‌یه‌.


ره‌شۆ عه‌فرینی، هاوسه‌رۆكی مانگی سووری عه‌فرین له‌ هه‌رێمی شه‌هبان بۆ دواڕۆژ وتی "ئێستا نزیكه‌ی 2 هه‌زار ئاواره‌ی عه‌فرین له‌ هه‌رێمی شه‌هبان هه‌یه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ منداڵه‌كان تووشی نه‌خۆشی پێست بوون، چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش كارێكی ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ ته‌نیا 7 كلینیكی بچووك له‌ ناو هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌دا هه‌یه‌ و پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كیش نییه‌".

ناوبرا وتیشی "به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خاوێن، نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر له‌ كه‌مپه‌كانی (به‌رخۆدان، سه‌رده‌م، شوڕشی عه‌فرین) به‌هۆی نه‌بوونی پێدوایستی و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كان، ئاواره‌كان رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ده‌بن".

هاوسه‌رۆكی مانگی سوری كورد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هاوكارییه‌كان ته‌نیا له‌ رێگه‌ی مانگی سوری كورد له‌ قامیشلۆ ده‌گه‌نه‌ ئاواره‌كانی عه‌فرین، رێكخراوه‌ بیانییه‌كان هیچ هاوكاریان نین، بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌هانایه‌وه‌ بچن و له‌و دوخه‌ سه‌خته‌دا هاوكاریان بن".

له‌ ئێستادا نزیكه‌ی دوو هه‌زار كوردی عه‌فرین له‌ هه‌رێمی شه‌هبان ئاواره‌ن و سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ناو عه‌فرینیش رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌كه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە