كه‌نه‌دا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ چێشتخایه‌كدا 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 25/05/2018‌ :: 861‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ شارى (میسیساغا) له‌ ناوچه‌ى تۆرینتۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ چێشتخانه‌یه‌كدا روویدا و 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى كه‌نه‌دا (سى بى سى) بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 10.30ى شه‌و به‌كاتى ناوخۆیى ئەو وڵاتە، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ چێشتخانه‌یه‌كى هیندى به‌ناوى (بۆمباى هیل) رویداوه‌ و 15 برینداری لێکەوتووتەوە، هیچ زانیارییه‌كیش ده‌رباره‌ى هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ نیه‌.
 
به‌ وته‌ى (سى بى سى)  سێ له‌ برینداره‌كان، برینه‌كانیان سه‌خته‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سانى بروك له‌ تۆرنتۆ براون.

ئاژانسى هه‌واڵى كه‌نه‌دى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردوه‌، به‌ڵام هۆكارى راسته‌قینه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure