جارێكی دیكه‌ ئیسڕائیل بۆردومانی كۆگایه‌كی چه‌كی حزبوڵا ده‌كات له‌سوریا

هەواڵ / جیهان :: 24/05/2018‌ :: 407‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی ئایار، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی ریفی شاری حمس روویداوە، راشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌و موشه‌كانه‌ له‌ ئیسرائیله‌وه‌ ئاڕاسته‌كراون و چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌كی حزبوڵایان كردووه‌ته‌ ئامانج". 


به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، روانگه‌ی سوری رونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆگاكانی چه‌كی حزبوڵا نزیكن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه‌ی سه‌ربازی، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری خۆرئاوای شاری حمسه‌وه‌، كه‌ 10 كیلۆمه‌تر له‌ سنوری لوبنانه‌وه‌ دووره‌. 

رامی عه‌ربولڕه‌محمان، به‌ڕێوەبه‌ری ڕوانگه‌ی سوری رایگه‌یاندووه‌، 6 موشه‌ك ته‌قێنراوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه‌ی سه‌ربازی و ده‌وروبه‌ری و كۆگاكانی چه‌كی حزبوڵایان كردووه‌ته‌ ئامانج. 

ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ ئیسڕائیل ئه‌و موشه‌كانه‌ی ته‌قاندبێت". 

سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ سنوری لوبنان و سوریا ده‌ڵێن "چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ئاسمانی لوبنان ده‌سوڕێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ش پێده‌چێت ئاماژه‌ بن بۆ بوونی هێرشی دیكه‌". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure