حكومه‌تى هه‌رێم 47 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاى "دى ئێن ئۆ"

هەواڵ / ئابوری :: 24/05/2018‌ :: 420‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى (DNO)ى نه‌رویجى ئاشكرایكرد، بڕى47 ملیۆن دۆلارى وه‌ك شایسته‌ى دارایی له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووە.


لە به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24ى ئایار بڵاویكردوه‌، رایگه‌یاندوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى مانگى شوباتى ئەمساڵ بڕى 47 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووە و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ى كۆمپانیاى (گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى) دابه‌ش ده‌كات.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، بڕى 4.51 ملیۆن دۆلارى دیكه‌ش، كه‌ ده‌كاته‌ 3% داهاتى مانگێكى كێڵگه‌ى تاوكى، له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووە. 

دى ئێن ئۆ ده‌شڵێت "به‌رێژه‌ى 75% هه‌ردوو كێڵگه‌ى تاوكى و فیشخابوور به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌ ئێستاشدا هه‌ردوو كێڵگه‌كه‌ رۆژانه‌ 111.62 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن. 

كۆمپانیاى "دى ئێن ئۆ" له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى رابردووشدا بڕى 62.46 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت.

ئه‌مڕۆش كۆمپانیای شاماران كه‌ كێڵگه‌ى ئه‌تروش به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئاشكراى كرد، كه‌ بڕى 34 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure