وه‌زیرێكی عێراق چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی "ساخته‌كاری" هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو

هەواڵ / عێراق :: 24/05/2018‌ :: 1500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌به‌ر ته‌واونه‌بوونى ژماره‌ى یاسایى په‌رله‌مان، دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌نه‌چوو، به‌ڵام دانیشتنى گفتوگۆى ناوخۆیى ئه‌نجامدرا، له‌و دانیشتنه‌دا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌رى حكومه‌ت ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بوو، چه‌ندین به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر بوونى ساخته‌ و پێشێلكارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خسته‌ڕوو.


ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆران له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، هێشتا ژماره‌ى یاسایى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ته‌وا نه‌بووه‌، ته‌نها گفتوگۆیه‌كى ناوخۆیى ده‌كرێت، نوێنه‌رى حكومه‌ت له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌یه‌، باسى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كى دروستكردووه‌، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌زاهه‌ت و پاكێتى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئه‌مین به‌كر وتیشى "تورهان موفتی وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌رى حكومه‌ت له‌ دانیشتنه‌كه‌دا وتى، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ زۆر ئاسان بووه‌ خه‌رق بكرێت، له‌ هه‌موو عێراقدا یه‌ك پاسۆردى هه‌بووه‌، ئه‌و پاسۆرده‌ش زۆر ئاسان بووه‌".

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا نوێنه‌رى حكومه‌تى ئه‌وه‌شى وتووه‌ "هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ گومانى زۆر هه‌ڵده‌گرێت و پێشێلكاریش كراوه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure