ترامپ كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باكور هه‌ڵوه‌شاندەوه‌

هەواڵ / جیهان :: 24/05/2018‌ :: 401‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ کە چاوه‌ڕوان ده‌كرا رۆژى 21ى ته‌مووز، له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئۆن، سه‌رۆكى كۆریاى باكور به‌ڕێوه‌بچێت .


دۆناڵد تره‌مپ، له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى كۆریاى كردووه‌ و كۆشكى سپى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى ئایار بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ نوسیوێتی "زۆر حه‌زم ده‌كرد له‌وێ به‌یه‌كتر بگه‌ین".

ترامپ ده‌ڵێت "به‌هۆى ئه‌و توڕه‌بوونه‌ و ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ كراوه‌یه‌ى، له‌ دوا واتاردا ده‌رتخست، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و دانیشتنه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ پلانى بۆ داده‌نێنین له‌ ئێستاد گونجاو نیه‌".

ئه‌مڕۆش شون سون هوى، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكور، ره‌خنه‌ى له‌ مایك بنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا گرت و به‌كه‌سێكى نه‌زان و گه‌مژه‌ی دانا.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure