حكومه‌تى هه‌رێم بۆرییەکی دیکەی نەوت دەگەیەنێتە تورکیا

هەواڵ / ئابوری :: 24/05/2018‌ :: 624‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 34 ملیۆن ده‌داته‌ كۆمپانیاى (تاقه‌)، به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى مانگێك له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى (ئه‌تروش) و راكێشانى بۆرییه‌كى نه‌وت له‌ كێڵگه‌كه‌وه‌ بۆ توركیا.

كۆمپانیاى شاماران، كه‌ له‌ كێڵگه‌كه‌ كارده‌كات، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆمپانیاى (تاقه‌) كه‌ هاوبه‌شیه‌تى بڕى 34 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلارى وه‌ك شایسته‌ى دارایی مانگى شوبات له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ رونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ 15ملیۆن دۆلارى شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌ى نه‌وتى كێڵگه‌ى ئه‌تروشه‌ و 19 ملیۆن دۆلار و 400 دۆلاریش خه‌رجى راكێشانى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌ له‌ كێڵگه‌ى ئه‌تروشه‌وه‌ بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ئه‌وه‌ بۆرییه‌ ده‌بێته‌ هێڵى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان له‌ توركیا.

كۆمپانیاى شاماران كۆمپانیایه‌كى سه‌ركاره‌ له‌ بوارى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ خاوه‌ى 20.1% پشكه‌كانى كێڵگه‌ى ئه‌تروشه‌، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیش لەو كێڵگه‌یە له‌ مانگى ته‌موزى 2017ه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و ئێستا له‌ قۆناغى په‌ره‌پێداندایه‌و رۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure