نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: 24/05/2018‌ :: 429‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، نرخه‌كانى نه‌وت بۆ سێیه‌م رۆژ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، ئەوەش له‌ ژێر فشارى ئه‌گه‌ری كۆتاییهێنان به‌ رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانى ئۆپێك، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو، سه‌ره‌ڕاى مه‌ترسییه‌كانى زیادبوونى خستنه‌ڕووى نه‌وتى ئه‌مریكا.


كاتژمێر 3:30ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر، نه‌وتى خاوى برێنت به‌رێژه‌ى 1.44% دابه‌زی و به‌رمیلێك 78 دۆلار و 65 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش (WTI) به‌رێژه‌ى 1.34% دابه‌زى به‌رمیلێك به‌ 70 دۆلار و 88 فرۆشرا.

ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ رێكخراوى (ئۆپێك) بڵاویكردۆه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو رێكخراوەكه‌دا، کە بڕیاره‌  22ى حوزه‌یرانى داهاتوو له‌ (ڤیه‌ننا) به‌رێوه‌بچێت، كۆتایی به‌ رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بهێنن.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌و بڕیارەش بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌. كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران و فه‌نزویلا له‌ بازاڕه‌كاندا دروستى ده‌كات.

رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌هێنانى نه‌وت له‌ كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 كۆتایی دێت، رێكه‌وتنه‌كه‌ش توانى هاوسه‌نگى بۆ بازاڕه‌كان بگێڕێته‌وه‌ و خستنه‌ڕوى نه‌وتیش كه‌م بكاته‌وه‌ و هەروەها نه‌وتى یه‌ده‌گى وڵاتانى پیشه‌سازیش بۆ ئاستى پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دابه‌زێنێت.

ئیداره‌ى زانیارى وزەى ئه‌مریكا له‌ نوێترین راپۆرتیدا، كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، هه‌فته‌ى رابردوو یه‌ده‌گى نه‌وتى خاوى ئه‌مریكا 5.8 ملیۆن به‌رمیل زیایكرد، له‌ كاتێكدا پسپۆرانى وزه‌ پێشبینیان ده‌كرد 2.5 ملیۆن كه‌مبكات.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ كۆى نه‌وتى یه‌ده‌گى ئه‌مریكا 459.4 ملیۆن به‌رمیله‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستى نه‌وتى كۆگاكراوى ئه‌مریكایه‌ له‌ ساڵى 2018 دا.

سه‌باره‌ت به‌ ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مریكاش راپۆرته‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ 10.72 ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه‌دا سه‌قامگیر بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مریكایه‌ له‌ مێژوودا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure