شه‌ش حزبه‌كه‌ له‌به‌رده‌م سێ سیناریۆى كراوه‌دان

هەواڵ / کوردستان :: 24/05/2018‌ :: 831‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی هه‌واڵه‌كانی به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.
كوردستانى نوێ:
- ئه‌مڕۆش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌فدى باڵاى یه‌كێتى له‌ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن
- خانمى یه‌كه‌مى عێراق: په‌رله‌مانتارانى ژن له‌ هه‌ر كات زیاتر به‌هێز و جێى متمانه‌ و شاره‌زا و زیندوون
- بۆ رێككه‌وتنى په‌یه‌ده‌ و ئه‌نه‌كه‌سه‌، پارتى و په‌یه‌ده‌ كۆبونه‌ته‌وه‌
- ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى تره‌مپ و كیم جۆنگ هه‌یه‌
- ئه‌مڕۆ ته‌رمى هه‌ڤاڵ عادل موراد ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ سلێمانى
- قادر عه‌زیز: پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئیستیحقاقى یه‌كێتییه‌
- ئه‌مساڵ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى نادرێت
- داوا ده‌كرێت پارێزگاریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان فه‌راهه‌م بكرێت
- ئه‌مریكا سزاى زیاتر به‌سه‌ر نه‌سروڵڵادا ده‌سه‌پێنێت
- گوڵدانێك به‌ 700 هه‌زار یۆرۆ

خه‌بات:
- ئه‌مریكا: هاوكاریى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ده‌كه‌ین
- شاندى پارتى و شاندى یه‌كێتى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
- موقته‌دا سه‌در له‌ داواكراوى یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ براوه‌ى یه‌كه‌م
- فینلاند په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌پێده‌دات
- كه‌مپى خازر.. پرۆژه‌ى دابینكردنى ئاوى خاوێن بۆ ئاواره‌كان كرایه‌وه‌
- هاتووچۆى هه‌ولێر داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات ئۆتۆمبێلى تۆمارنه‌كراو نه‌كڕن
- زانیاریى نوێ له‌باره‌ى راگرتنى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
- نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێرى فێركارى: هه‌ردوو سه‌نته‌رى شوشتنى گورچیله‌ كه‌وتۆته‌وه‌ كار
- له‌ ره‌مه‌زاندا میوه‌ ئاوداره‌كان داخوازى زیاتریان له‌سه‌ره‌ 

رێگاى كوردستان:
- شه‌ش حزبه‌كه‌ بایكۆت ده‌كه‌ن یان فراكسیۆنى 11 كورسى پێكده‌هێنن؟
  * یه‌كێتى سه‌رۆك كۆمار و پارتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ده‌وێت
- شه‌ش حزبه‌كه‌ له‌به‌رده‌م سێ سیناریۆى كراوه‌دان
- حزبه‌ باڵاده‌سته‌كان كۆتاى كه‌مینه‌كان قووت ده‌ده‌ن
- له‌سه‌ر داواى عێراق هێشتا هاووڵاتیانى هه‌رێم ناتوانن پۆست بۆ ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن
- فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان له‌ڕووى كارگێڕى سه‌ر به‌ هه‌رێم و له‌ڕووى ته‌كنیكى سه‌ر به‌ به‌غدان
- رۆڵى ژنان له‌ چه‌رخه‌ دێرینه‌كان .. سه‌رده‌مى پێش مێژوو، ئاین و ئه‌فسانه‌
- 7 ره‌نگه‌ كار بۆ به‌كه‌لتوركردنى هونه‌ر له‌ كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر:
- كۆمیسیۆن 10 رێكارى بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كرد
- تۆپخانه‌كانى توركیا ناوچه‌ى برادۆست و سیده‌كان تۆپباران ده‌كه‌ن
- پارتى و یه‌كێتى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
- هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا ده‌گرێت كه‌ بێ ژماره‌ن
- ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ (سه‌در) له‌ په‌یوه‌ندیدا بووه‌
- خۆرێكخستنه‌وه‌ى چه‌پ له‌ كوردستان .. به‌ بیانووى بڵاوبوونه‌وه‌ى 10 كتێبى نوێى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى سۆسیالیستییه‌وه‌
- به‌پێى ئامارێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سێ به‌شى دانیشتوانى جیهان له‌ خانووى قووڕ ده‌ژین
- كوردستان، رێژه‌یى سه‌وزایى وه‌ك پێویست نییه‌
- له‌ پاكستان تینى گه‌رما 65 كه‌سى كوشت!



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure