كۆمسیۆن دوا واده‌ى وه‌رگرتنى تانه‌ى لایه‌نه‌كان ئاشكراده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 24/05/2018‌ :: 727‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، واده‌ى وه‌رگرتنى تانه‌ى كاندید و لیسته‌كانى به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایى ئه‌م مانگه‌ دوایى دێت.


ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى ئایارى 2018 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌پێناو ته‌واوكردنى رێوشوێنه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌نجامه‌كانى رۆژى ده‌نگدان و به‌پێى رێوشوێنه‌ یاساییه‌ دیاریكراوه‌كان له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا كۆمسیۆن ده‌ستیكرد به‌ وه‌رگرتنى تانه‌ى تایبه‌ت به‌ لیسته‌ به‌شداربووه‌كان له‌ رۆژى ده‌نگدان، به‌هه‌مان شێوه‌ تانه‌ى كاندیده‌كان و واده‌ى وه‌رگرتنى تانه‌كانیش له‌ كۆتایى ده‌وامى ره‌سمى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئایار كۆتایى دێت.

ئاماژه‌شیداوه‌، كۆمسیۆن ده‌ستیكردووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى لیستى پاڵێوراوه‌ براوه‌ و دۆڕاوه‌كان و ژماره‌ى كورسییه‌كانى لیسته‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بۆ ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌ زیانمه‌نده‌كان له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌توانن سكاڵاى خۆیان بخه‌نه‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردن له‌ دادگاى پیاداچوونه‌وه‌ى فیدڕاڵى.

كۆمسیۆن ئاشكراشیكرده‌كات، چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ راده‌ستكردنى وێنه‌ى كارتى ده‌نگدان به‌ راسپێردراوى لیسته‌كانى به‌شداربوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌رێى نوسینگه‌كانى له‌ به‌غدا و پارێزگاكان و، هه‌ر لایه‌نێكیش گه‌ر ده‌یه‌وێت وێنه‌ى كارتى ده‌نگدان وه‌ربگرێت ده‌توانێت له‌لایه‌ن راسپێردراوانیانه‌وه‌ (هارد) بگه‌یه‌ننه‌ نوسینگه‌كان كۆمسیۆن ته‌نانه‌ت له‌ رۆژانى پشوشدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure