نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 24/05/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 24ى ئایاری 2018، له‌كردنه‌وه‌ى  بازاڕدا به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزینی بە خۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ بە 120 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 142 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 162 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 27 هەزار دینارە.

دوێنێ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 142 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 162 هەزار و 500 دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 27 هەزار و 250 دینارە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure