ئێران رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی بە رێکەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ دەچوێنێت

هەواڵ / جیهان :: 24/05/2018‌ :: 922‌ جار بینراوە

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ
عەلی خامنەیی، رابەری ئێران پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیی و ئەمریکای بە (چیرۆکی مشک و پشیلەکە) شوبهاند و رایگەیاند، ئەمریکیەکان دەدۆڕێن و هاوکات سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسداران چآرەنوسی ترەمپی بە چارەنوسی سەدام حسێن لەقەڵەم دا.

 
خامنەیی رایگەیاند، هەموو سیاسەتەکانی ئەمریکا ئامانجیان روخاندنی رژێمی ئێرانە بەڵام سەرکەوتوونابن، ویشی "سەرۆکی ئێستای ئەمریکا هەمان چارەنوسی سەرۆکەکانی پێش خۆی وەک بوش و ریگن دەبێت و لە مێژودا ناویان دەسڕدرێتەوە".

هاوکات محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاند، چارەنوسی ترەمپ هاوشێوەی چارەنوسی سەددام دەبێت کە رێککەوتن نامەی جەزائیری نێونا تاران و بەغدای ساڵی ١٩٧٥ دڕی.

باقری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەیامیان داوە بە ئەمریکیەکان ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئێران هەمان چارەنوسی سەددامیان دەبێت.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure