شۆفێری بارهه‌ڵَگرەکانی ئێران مانیانگرت

هەواڵ / جیهان :: 24/05/2018‌ :: 285‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 24ی ئایاری 2018 و دوێنێش شۆفێرانی بارهه‌ڵگری ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زامه‌ندی، مانیانگرت.


بی بی سی فارسی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و مانگرتنه‌ كه‌ له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 23ی ئایار له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران و له‌وانه‌ ئەسفه‌هان، فارس، قه‌زوین، گیلان و هۆرمۆزگان، ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێی نایه‌ دووه‌مین ڕۆژیه‌وە.

مانگرتنه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییە به‌رامبه‌ر بارودۆخی ئاڵۆزی ئابوری، گرانبوونی كاڵای یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل و كه‌مبوونی كرێ بووه‌.

ئه‌و مانگرتنه‌ كه‌ تانكەره‌كانی سوته‌مه‌نیش ده‌گرێته‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی كه‌مبوون و گرانبوونی سوته‌مه‌نی له‌ به‌نزینخانه‌كان و هاووڵاتیان  به‌ لاشاو ڕوویانكردوەته‌ به‌نزینخانه‌كان و بووەته‌ هۆی ئاڵۆزی.

له‌م مانگانه‌ی دواییدا بارودۆخی ناسه‌قامگیری ئێران بووەته‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زامه‌ندی به‌ خۆپیشاندان و مانگرتنی ژمارەیەكی زۆر له‌ چین و پیشه‌ جۆراوجۆره‌كان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure