بۆ پاڵپشتى لیره‌ بانكى ناوه‌ندى توركیا بڕیارێكى كتوپڕدا ده‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 23/05/2018‌ :: 582‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى پێوانه‌یی تۆماركرد، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى كتوپڕدا بۆ به‌رگرتن به‌ دابه‌زینى زیاترى به‌هاى لیره‌، بانكى ناوه‌ندى توركیا نرخى سوه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا، تێكڕاى نرخى سوه‌كانى بۆ قه‌رزه‌ درێژخایەنه‌كان له‌ 13.5 ه‌وه‌ به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 16.5%.

پاش بڕیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌نده‌ى توركیا، به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌خێرایی به‌رزبوه‌وه‌  بۆ 4.55 لیره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك و 5.33 لیره‌ بۆ یه‌ك یۆرۆ، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌هاى یه‌ك دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 4.92 لیره‌ و یۆریه‌كیش به‌ 5.74 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure