بانکێکی ئەڵمانی پێشبینیەکی مەترسیدار دەبارەی لیرەی تورکی بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 23/05/2018‌ :: 1095‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ لەگەڵ نزمبوونەوەی بەهای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوی خۆیدا و بەهای ١٠٠ دۆلار لە ٥٠٠ لیرەی تورکی نزیک بۆوە، بانکێکی ئەڵمانی پیشبینی دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی تورکی دەکات.


لەو بارەیەوە تاتا گۆسە، شیکەرەوە لە بانکی (کۆمێرتسبانک)ی ئەڵمانی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سەرباری دابەزینی لیرە بانکی ناوەندیی تورکیا رێوشوێنی پێویستی نەگرتۆتە بەر.

بەگوێرەی راپۆرتەکە بانکە ئەڵمانیەکە لەو بڕوایەدایە بانکی ناوەندی تورکیا ناتوانێت چاوەڕێی کۆبونەوەکەی ٧ی حوزەیران بکات بۆ زیادکردنی سو.

بە وتەی گۆسە، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی تورکیا مانگی رابردوو دەیتوانی بە زیادکردنی سو ئاستی دۆلار/ لیرە بە ٤،٠٠  جێگیر بکردایە، ئەم سو زیادکردنەی ئێستا لە ئاستی ٤،٥٠ دەوەستێتەوە.

شیکەرەوەکە بڕوای خۆی نیشانداوە ئەگەر تامانگی حوزەیران چاوەڕێ بکرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێوشوێنە ئەوا چاوەڕێ دەکرێت ١٠٠ دۆلار بگاتە ٦٠٠ لیرەی تورکی.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure