ڤیدیۆ: ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دكتۆر دواڕۆژدا تێده‌په‌ڕێت

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 23/05/2018‌ :: 1219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌زگای دواڕۆژ به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ شاری پزیشكی فاروق له‌ رۆژی 23ی ئایاری 2017 پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكیدا تێده‌په‌ڕێت.


(دكتۆر دواڕۆژ) ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نوێیه‌ بوو كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باشترین نه‌خۆشخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ ئه‌ویش شاری پزیشكیی فاروق-ه‌ به‌رهه‌مبێت.

ئامانجی (دكتۆر دواڕۆژ) هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ فه‌راهه‌مكردنى خزمه‌تگوزاری رێنوێنى ته‌ندروستی بێ به‌رامبه‌ر بوو به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا. 

(دكتۆر دواڕۆژ) له‌ماوه‌ی كه‌مدا توانی ببێته‌ پردێكی ئاسانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هاوڵاتیان و پزیشكانی پسپۆڕى شاری پزیشكیی فاروق.

ئێستا ده‌توانن به‌ به‌رده‌وامی 24 كاتژمێر پرسیار و كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانتان ئاراسته‌ بكه‌ن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌ڵامی دروست وه‌ربگرنه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure