11 كه‌س هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ده‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 23/05/2018‌ :: 359‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- 30ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌
* كۆمسیۆن: له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ تۆمارى قه‌واره‌كان ده‌ستپێده‌كات
- مه‌كگۆرك: به‌لاى ئه‌مریكاوه‌ گرنگه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان به‌ یه‌كگرتوویى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانى عێراق بكه‌ن
- رێوڕه‌سمى هێناوه‌ و به‌خاكسپاردنى ته‌رمى هه‌ڤاڵ عادل موراد
- سوید خۆى بۆ جه‌نگ له‌ دژى روسیا ئاماده‌ ده‌كات
- ئه‌مریكا سزاى توندتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت
- هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى ئۆپۆزسیۆن له‌ سعودیه‌ به‌رده‌وامه‌
- مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌شدارى كورد له‌ حكومه‌تى داهاتوودا ده‌كات
- یه‌كێتى: له‌ كه‌ركوك ده‌ستبه‌ردارى یه‌ك ده‌نگى خۆمان نابین

خه‌بات:
- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 30ى ئه‌یلوول ده‌ستپێده‌كات
- سه‌در: ده‌بێ حكومه‌تى داهاتوو كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ كورد چاره‌سه‌ربكات
- لیسته‌كه‌ى عه‌بادى مه‌رجى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى و حكومه‌تى نوێى عێراق راگه‌یاند
- ئیتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌وڵى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌دات
- گینا هاسپڵ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى CIA ده‌ستبه‌كاربوو
- سوپاى عێراق پێنج گوندى له‌ جه‌له‌ولا داگیركرد
- ئێران .. زیاتر له‌ 30 كچ و كوڕ ده‌ستگیركران
- هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى 75 ته‌رم له‌ موسڵى كۆن
- نه‌حیه‌ى سیمێل.. شوێنه‌وارێكى گه‌وره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌
- بارزان .. خولێكى دروومان بۆ ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو
- جێگرى پارێزگه‌رێ دهوكێ سه‌را چه‌ند پروژا دا
- دهۆك .. دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وارێك كه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ 500 ساڵ پێش زایینى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

هاوڵاتى:
- یه‌كێتى به‌ سێ پاكێج، به‌رهه‌م ساڵح له‌ دوو شوێن، چوار حزبه‌كه‌ش پێكه‌وه‌ نوێنه‌رى تره‌مپیان بینیوه‌.
- عه‌بادى پاراستنى كه‌ركوك ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى كوردانى شاره‌كه‌
  * په‌رله‌مانتارێكى عێراق: به‌مزوانه‌ فیرقه‌كه‌ بۆ كورد پێكده‌هێنرێت
- په‌رله‌مانى ئیسرائیل پرسى ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره‌ ده‌وروژێنێت
- باڵیۆزى عێراق له‌ ڤاتیكان بۆ هاوڵاتى: وانازانم یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌ خۆكاندیدكردنم بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كێشه‌ى هه‌بێت
- فه‌رمانده‌یه‌كى بریتانى هه‌وڵى نزیككردنه‌وه‌ى توركیا و هه‌سه‌ده‌ ده‌دات
- 11 كه‌س هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ده‌ن 
- براوه‌كانى 70هه‌مین فێستیڤاڵى كان

ئاژانس:
- 60%ى ده‌نگى ئیسلامییه‌كان له‌ زۆنى زه‌رد كه‌م ده‌كات 
  * به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌: ئه‌گه‌ر ئاوها به‌رده‌وام بن خراپترده‌بن
- پارتى: گفتوگۆى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌ین
- ئاژانس رێككه‌وتنێكى سه‌در و عه‌بادى بڵاوده‌كاته‌وه‌
- یه‌كێتیى 116 هه‌زار ده‌نگ كه‌میكردووه‌
- د. شایان: هه‌ڕه‌شه‌ و سووكایه‌تیى زۆر به‌ خۆم و كه‌سوكارم كراوه‌
- رێگرى له‌ هاوكاریكردنى كوردانى خورماتوو ده‌كرێت .. به‌هۆى رووداوه‌كانى دواى ریفراندۆمه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون
- ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم فۆڕمى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى وه‌رناگرن
- دوو یه‌كه‌ى مه‌شقى سلێمانى و هه‌ولێر ده‌خرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانى 70 و 80 
- 53 سكاڵا له‌ هه‌ولێر تۆماركراون و سێ وێستگه‌ش هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌
- حاكم زاملى، سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در: چوار پاڵێوراومان هه‌یه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران
- ده‌میرتاش، بانگه‌شه‌ له‌ زیندانه‌وه‌ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى كورد ده‌بێت
- له‌ ره‌مه‌زانى پایته‌ختدا باوى خواردنى په‌له‌وه‌ره‌.. ته‌عجیل به‌رناكه‌وێت
- سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كان به‌لاى پۆسته‌ره‌كانیانه‌وه‌ ناچن .. كۆمیسیۆن و شاره‌وانى مانگێك مۆڵه‌تیان داوه‌
- ژنان شه‌ڕى شایه‌تییان برده‌وه‌.. له‌مه‌ودواى به‌ دوانیان پیاوێك نین
- سه‌ختترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌ردۆگان

هه‌ولێر: 
- شاندى پارتى له‌ به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا
- حكومه‌تى داهاتووى عێراق به‌بێ كورد پێكنایه‌ت
- سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ كوردستان 24: ئێمه‌ رووبه‌ڕووى سیسته‌مێكى تاكڕه‌وى شمولى بووینه‌ته‌وه‌
 * من دڵنیام كه‌ رۆژێك دێت هه‌موو ده‌ستگیركراوان ئازادده‌بن و منیش یه‌كێكم له‌وان
 * به‌داخه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ده‌په‌ و پارته‌ كوردییه‌كاندا هاوپه‌یمانێتى و رێككه‌وتن نییه‌
- ئه‌و ماستاوه‌ى ئیبراهیم تاتلیساس بۆ ئه‌ردۆغانى گرته‌وه‌ سوودى نه‌بوو .. ئه‌ردۆغان له‌ناو په‌رله‌ماندا كوده‌تاى به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د داودئۆغلو كرد

وشه‌:
- گۆڕان دواى ساڵێك له‌ نه‌مانى نه‌وشیروان مسته‌فا شكستى هێنا
- كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌رینێكى تردایه‌
- رائید فه‌همى: بێ كورد حكومه‌تى پێكناهێنین
- ده‌رچوونى سه‌در چۆن پێوه‌ندى نێوان كورد - شیعه‌ ده‌گۆڕێ؟
- پزیشكێكى پسپۆڕ هۆشدارى ده‌دات له‌ به‌ڕۆژوبوونى منداڵان 
- له‌ زاخۆ گه‌وره‌ترین تونێل له‌سه‌ر ئاستى عێراق ده‌كرێته‌وه‌
- دواى 14 ساڵ زبڵدانى كانى قڕژاڵه‌ نامێنێت و شوێنه‌كه‌ى ده‌كرێت به‌ دارستان
- به‌شدارى ئه‌مجاره‌ى كوردانى فه‌یلى له‌ هه‌ڵبژاردن باشتر بوو 
  * كوردانى فه‌یلى داوا ده‌كه‌ن هه‌رێمى كوردستان رۆڵیان پێ بدات له‌ به‌غدا
- ئێزیدییه‌كانى دهۆك له‌ په‌رله‌مانى عێراق بێبه‌ش بوون



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure