ئەمریکا سزای نوێ بەسەر 5 ئێرانیدا دەسەپێنێت

هەواڵ / جیهان :: 22/05/2018‌ :: 1264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زنجیرەیەکی دیکەی سزاکانی بەسەر ئێراندا راگەیاند.

لەوبارەیەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوی پێنچ هاووڵاتی ئێرانی خستە لیستی سزاکانەوە و دەڵێت "ئەو کەسانە پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە".

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، ئەو کەسانەی سزاکانیان بەسەردا سەپێندراوە پەیوەندیان بە سوپای پاسداران و رێکخراوەکانیەوە هەیە.

ئەو پێنچ کەسانەش کە ناوەکانیان چوونەتە لیستی سزاکانەوە بریتین لە "مەهدی ئازەبیشە، محەمەد جەعفەری، محەمەد کازمئاباد، جاوید شێرئەمین و سەید محەمەد تەهرانی".

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کشاوەتەوە و کار بەسیستمی سەپاندنەوەی سزا ئابورییەکان بەسەر تاراندا دەکاتەوە.

وەرگیڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure