به‌هاى دۆلار به‌كاتى داخستن بازار دادەبەزێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/05/2018‌ :: 311‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ى ئایار 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕی دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینار  مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120 هه‌زار و 300 دینار.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.300 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.150 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure