دابەزینی نرخی لیرە دەبێتە بابەتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی تورکیا

هەواڵ / ئابوری :: 22/05/2018‌ :: 699‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، لیرەی تورکی ئاستێکی مێژووی لە دابەزینی بەهاکەی بەرامبەر دراوە بیانییەکانی وەک دۆلار و یورۆ و پاوەندی بریتانی تۆمارکرد و یه‌ك دۆلار به‌ 4.66 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، کاندیدێکی سەرۆکایەتی تورکیاش بەڵێنیدا لەیەک رۆژدا دۆلار دابەزێنێت ئەگەر هەڵبژێردرێت.


چەند رۆژێکە به‌هاى لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلاری ئەمریکی 465 لیرەی تورکی تێپەڕاند و 100 یۆرۆش به‌ 550 لیرەی تورکی فرۆشرا کە ئەوەش لە مێژووی تورکیادا، یەکەمجارە بەهای لیرەی تورکی بەوجۆرە دابەزێت.

هاوکات بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لە تورکیا بووەتە بابەتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی تورکیا و ئەمڕۆش موحەڕەم ئینجە، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری دوزجە رایگەیاند، ئەگەر بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرێت لەیەک رۆژدا بەهای دۆلار دادەبەزێت. 

پێشتریش سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو ئەگەر بەسەرۆکی نوێی تورکیا هەڵبژێردرێت یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی رزگارکردنی تورکیا دەبێت لەو قەیرانە ئابورییەى تورکیا تێیكه‌وتووه‌، کە بەهۆیەوە رێژەی بێکاریی و هەڵاوسان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure