پارێزگاری هەولێر لەسەر گرانبوونی نرخی شتومەک هۆشداریدەدات

هەواڵ / ئابوری :: 22/05/2018‌ :: 610‌ جار بینراوە

دواڕٶژ، هانا چۆمانی
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەوردی چاودێری نرخی بازار دەکەن و هەرکەسێک نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان زیادبکات، رووبەری سزای یاسایی دەکەنەوە و بەردەوامیش چاودێری لەسەر بازاڕەکان دانراوە.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئایاری 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، لەلایەن هاووڵاتیان و چاودێرەکانمان ئاگادارکراینەوە گوایە چەند دوکاندار و بازرگانێک دەیانەوێت مانگی رەمەزان بەدەرفت بقۆزنەوە کەلوپەل و خواردن گران بکەن، بۆیە لیژنەمان پێکهێناوە و رۆژانە سەردانی بازاڕەکان دەکەن و نرخەکان بەراورد دەکەن، بەوەی دیاریکراوە، ئەگەر زیاتر بێت ئەوا دووکاندارەکە رووبەڕووی سزا دەکرێتەوە.

وتیشی "رێگه‌نادرێت هیچ بازرگان و دوکاندارێک و هیچ کەسێک له‌ شوێنى خۆیه‌وه‌ نرخى كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك زیادبکات، هەرکەسێک هه‌وڵى زیادكردنى نرخى كاڵا و شتومه‌ك بدات لە مانگی رەمەزان و دوای ئەو مانگەش، ئەوا رووبه‌ڕووى یاسا ده‌بێته‌وه و سزا دەدرێت،  داواش لە هاووڵاتیان دەکەین ئەگەر زانییان لەشوێنیک نرخ زیادکراوە ئەوا لیژنەکانی قایمقامیەت ئاگاداربکەنەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure