رۆحانی: ئەمریكا 15 ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ دواوە

هەواڵ / جیهان :: 22/05/2018‌ :: 366‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لە كاردانەوەی وتەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەربارەی سزانی تاران، حەسەن ڕۆحانی سەركۆماری ئێران وتی "ئەمریكا 15 ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ دواوە و هەمان ئەو قسانەی 15 ساڵ لەمەوبەری جۆرج بوش سەرۆكی ئەوكای ویلایەتە یەكگرتووەكان دووبارە دەكاتەوە".

 
ئاژانسی مەشرقی ئێران لە زاری رۆحانی-یەوە و بەرامبەر بە پۆپیۆ دەڵێت "ئێوە كێن و چكارەن كە دەتانەوێت بۆ ئێران و جیهان بڕیار بدەن و بڵێن ئێران لە بواری داهێنانی ئەتۆمیدا چی بكات و چی نەكات؟".

هەروەها دەڵێت "پیاوێك كە ساڵانێك لە ناوەندی سیخوڕیدا چالاكی بووە، بیەوێت لە پێگەی وەزیری دەرەوەدا ڕێوشوین بۆ ئێران و وڵاتانی دیكە دابنێت، بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە".

جۆرج بوش لە ساڵی 2012 دا هەرسێ وڵاتی ئێران و كۆریای باكور و عێراق-ی بە ناوەندی ئاژاوەگێری ناوبرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure