په‌خشی كه‌ناڵه‌كان له‌ سه‌نته‌ری هه‌ولێر و سلێمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/05/2018‌ :: 538‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
گۆڕانكاری له‌ سیستمی په‌خشی ناوخۆیی 10 كه‌ناڵی ناوخۆیی له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت و سیستمه‌كه‌ش كرایه‌ دیجیتاڵی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش ئاشكرایده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ندی گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیستمی به‌خشی كه‌ناڵی لۆكاڵی دادێت و نرخی ئامێری سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ش له‌ 90 هه‌زاره‌وه‌ كراوه‌ته‌ 39 هه‌زار دینار.

لە 19ی ئایاره‌وه‌، گۆڕینی سیستمی پەخش لە سه‌نته‌ری پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ شێوازی (DVB/T2 Code) گۆڕاوه‌ هەر لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەش 10 کەناڵی تەلەڤزیۆنی بە کوالیتی HD لە سه‌نته‌ری هه‌ردوو شارەکەدا لەسەر تۆری دیجیتاڵی تەلەڤزیۆنی زەمینی یونایتد میکس میدیا زیادكرا. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه‌ خزمەتگوزارییەکانی په‌خش بە شێوازی (DVB/T2Code ) لەزۆربه‌ی شاره‌دێ و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن و له‌ ئێستاشدا زیاتر لە (75000) كه‌س دوای كڕینی ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ بوونه‌ته‌ بەشداربووی سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ .

محەمەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌خاته‌ڕوو، دوای ناڕه‌زایی هاووڵاتیان ساڵی پار لەگەڵ ليژنەی رۆشنبیریی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە دیوانی وەزارەت سێ خاڵ بڕیاری لەسەر درا، کە پێکھاتبوون لە راگرتنی ئەو سیستەمە، ئەگەر ئەو سیستەمە جێبەجێ بکرێ ئەوا دەبێ نرخی ئامێرەکان داببەزێنرێ.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ساڵی پار نرخی ئامێرەکان 90 ھەزار دیناری عێراقی بووە، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە نرخەکەی کردووە بە 39 ھەزار، ھەروەھا ئەوەی کە ماوەتەوە تەنیا سەنتەری شارەکانە کە ئەو سیستەمەی بۆ جێبەجێ بکرێت، چونکە دەرەوەی شارەکان ھەمووی کراوە".

ئاشكراشیكرد، له‌ 19ی ئایاره‌وه‌ دەست بە جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە بۆ سەنتەری شارەکان كراوه‌، ھەر جارە و دوو کەناڵ رادەگیرێت، واتە ھەموو کەناڵەکان پێکەوە ڕاناگیرێن، ماوەی جێبەجێکردنیشی 20 رۆژی دەوێت.

وتیشی "كۆمپانیای جێبه‌جێكرا ھیچ کێشەیەکی یاسایی نییە، به‌ڵام ھاوکارییەک بۆ ھاووڵاتییان کۆمپانیای دیکە ھاتووەتە مەیدانەکە بۆ ئەوەی کێبڕکێ لەگەڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ بكات".

له‌ هه‌رێمی كوردستان، 270 كه‌ناڵی راگه‌یاندنی بینراو و بیستراو هه‌ن كه‌ په‌خش ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ 34 كه‌ناڵی ئاسمانی و 93 كه‌ناڵی لۆكاڵی و 143 رادیۆ_ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure