ئیسرائیل هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئێران

هەواڵ / جیهان :: 22/05/2018‌ :: 1157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل جارێكی تر هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئێران و به‌ هۆكاری یه‌كه‌می ناسه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست ناوی ده‌بات. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی ئایار، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، له‌ توێتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی "ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ سه‌رجه‌م حكومه‌ت و سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌یت: چی شتێك به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی ئاشتییه‌؟ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ چییه‌ له‌سه‌ر ئاسایشتان؟ سێ شت ده‌ڵێن: ئێران، ئێران و ئێران!"

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا بارگرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هۆی دۆخی سوریاوه‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure