پێنج لایه‌نى سیاسى هه‌رێم چه‌ند داواكارییه‌ك پێشكه‌شى كۆمسیۆن ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 22/05/2018‌ :: 718‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
پێنج لایه‌نى سیاسى هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ندین داواكارى ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن كار به‌ سندوقى زیره‌كى ئه‌لیكترۆنى نه‌كرێت و تۆمارى ده‌نگده‌رانیش پاكبكرێته‌وه‌.


هه‌ریه‌ك له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى و یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، له‌ نامه‌كه‌یه‌كدا، كه‌ دوێنى 21ى ئازار ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێمیان كردووه‌ داواده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كار به‌ سكانه‌ر و سندوقى زیره‌ك نه‌كرێت بۆ هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان و چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و به‌ هه‌مووشێوه‌یه‌كیش دژى ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

هه‌رپێنج حزبه‌كه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه‌، هۆكارى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌رگایه‌كه‌ بۆ ساخته‌كارى و هه‌ژموونى حزبى له‌سه‌ره‌و جگه‌له‌وه‌ش هیچ ژێرخانێكى ته‌كنه‌لۆجى له‌ هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه‌.

پێنج لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كه‌ ده‌شڵێن "سندوقى زیره‌ك له‌ لایه‌ن وڵاتانى پێشكه‌وتوو به‌كارناهێنرێت و ده‌بێته‌ هۆى به‌هه‌ده‌ردانى كات و سامانى گشتى".

داواشیان كردووه‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌و به‌ر له‌ ئاماده‌كارى بۆده‌ستكردن به‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن كۆمسیۆن پێویسته‌ كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

له‌ كۆتایی نامه‌كه‌دا داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ن به‌ شه‌فافى پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجامبده‌ن و متمانه‌ بۆ ده‌نگده‌ره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ هه‌موو ڕێگایه‌كى یاسایى و فشارى مه‌ده‌نى ده‌گرنه‌ بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ باشى به‌ڕێوه‌بچێت.

پێنج لایه‌نى سیاسى هه‌رێم چه‌ند داواكاریه‌ك پێشكه‌شى كۆمسیۆن ده‌كه‌ن

پێنج لایه‌نى سیاسى به‌ فه‌رمى به‌كارهێنانى سندوقى زیره‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

پێنج لایه‌نى سیاسى هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ندین داواكارى ئاڕاسته‌ى  كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن كار به‌ سندوقى زیره‌كى ئه‌لیكترۆنى نه‌كرێت و تۆمارى ده‌نگده‌رانیش پاكبكرێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى و یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، له‌ نامه‌كه‌یه‌كدا، كه‌ دوێنى 21ى ئازار ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێمیان كردووه‌ داواده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كار به‌ سكانه‌رو سندوقى زیره‌ك نه‌كرێت بۆ هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان و چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و به‌ هه‌مووشێوه‌یه‌كیش دژى ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

هه‌رپێنج حزبه‌كه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه‌، هۆكارى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌رگایه‌كه‌ بۆ ساخته‌كارى و هه‌ژموونى حزبى له‌سه‌ره‌و جگه‌له‌وه‌ش هیچ ژێرخانێكى ته‌كنه‌لۆجى له‌ هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه‌.

پێنج لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كه‌ ده‌شڵێن " سندوقى زیره‌ك له‌ لایه‌ن وڵاتانى پێشكه‌وتوو به‌كارناهێنرێت و ده‌بێته‌ هۆى به‌هه‌ده‌ردانى كات و سامانى گشتى ".

داواشیان كردووه‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌و به‌ر له‌ ئاماده‌كارى بۆده‌ستكردن به‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن كۆمسیۆن پێویسته‌ كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

له‌ كۆتایدا نامه‌كه‌دا داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ن به‌ شه‌فافى پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجامبده‌ن و متمانه‌ بۆ ده‌نگده‌ره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ هه‌موو ڕێگایه‌كى یاسایى و فشارى مه‌ده‌نى ده‌گرنه‌ بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ باشى به‌ڕێوه‌بچێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure