سلێمانی: بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن

هەواڵ / ئابوری :: 22/05/2018‌ :: 312‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، زریان محەمەد
جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخ و پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ دەگیرێتەبەر.
 

رزگار حەمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لیژنەی دیاریکردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

 
ڕاشیگەیاند، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو دراوە بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی حوزەیران ھاوردە دەکرێن بریتییە لە ٨٠٠ تۆن ماسی، ١٠٠٠ تۆن مریشکی بەستوو بەپێی پشکنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥١٠ تۆن ھێلکەی خواردن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure