سبه‌ی شاندێكی پارتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2018‌ :: 366‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
بڕیاروایه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 22ی ئایار، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گشفتوگۆكردن له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ سه‌ردانی به‌غدا بكات. 


عه‌لی حسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، شانده‌كه‌ پێكدێت له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و هه‌ریه‌كه‌ له‌ خه‌سره‌و گۆران و چه‌ند به‌رپرسێكی تر و سبەی سێشه‌ممه‌ 22ی ئایار سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.

وتیشی "شاندى پارتی له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌. 


عه‌لى حسێن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پارتى ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ كورد به‌هێزێكى زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكات و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان یه‌ك ریزبن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان. 


له‌ دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ له‌ رۆژی 12ی ئایاری 2018 و راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لایه‌نه‌ براوه‌كان ده‌ستیان به‌ گفتوگۆكردووه‌ بۆ پێكێهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی عێراق. 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure