عێراق په‌له‌وه‌ر و مریشكی روسی هاورده‌ ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 21/05/2018‌ :: 2214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
باڵیۆزی عێراق لە روسیا  رایگەیاند، دواى ئه‌وه‌ى بەغدا، روسیا له‌ لیستى قه‌ده‌غه‌كراوى هاورده‌ى پەلەوەر هه‌ڵگرت، لەمەودوا عێراق مریشک و پەلەوەر له‌و وڵاته‌وه‌ هاوردە دەکات.


حەیدەر عەزاری، باڵیۆزی عێراق ، ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2018  لە تویتێکدا  له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا، وڵاتی روسیا لەو لیستە لابدات کە قەدەغەی کردووە په‌له‌وه‌ر به‌هه‌موو جۆره‌كانى زیندوو و بەستوو لەگەڵ هێلکە هاوردە بکرێت".

عه‌زارى نویسویه‌تى "لەبەرئەوەی ئەو وڵاتە کۆتایی بە ئەنفلۆنزای باڵنده‌هێناوە، بەپێی تازەترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (OIE) بۆیە لەمەودوا ئاساییە مریشک و پێکهاتەکانی لێوە هاوردەبکرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure