مانشێت: پارتى و یه‌كێتى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2018‌ :: 589‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى ئایارى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- عێراق وه‌رزێكى گه‌رم به‌ڕێده‌كات
- كۆنگره‌، هه‌نگاوى دواى هه‌ڵبژاردن
- كێ ده‌بێته‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانى عێراق؟
- رۆژى هه‌ینى ته‌رمى هه‌ڤاڵ عادل موراد ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ سلێمانى
- زرار سلێمان پێشمه‌رگه‌ى دێرینى كۆمارى كوردستان كۆچى دوایى كرد
- ته‌نگژه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌
- سیناریۆكانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوان ئێران و ئیسرائیل
- یه‌كه‌مین مۆزه‌خانه‌ى هونه‌ر له‌ كوردستان كرایه‌وه‌

خه‌بات:
- راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان: له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌ ده‌بێن كه‌ خه‌ڵكى كوردستان پێى به‌خشیوین
- ماڵه‌كه‌ى سه‌در ده‌بێته‌ رووگه‌ى باڵیۆزى وڵاتانى ناوچه‌كه‌
- خالید عه‌تیه‌ بۆ خه‌بات: كورد ده‌توانێ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق پێش و پاش بخات 
- لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان: گۆڕان و كۆمه‌ڵ ته‌نیا به‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ یاساى چاكسازیدان
- راگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌دواخستنى دانیشتنى ئاساییى خولى به‌هاره‌
- عه‌فرین .. ته‌عریبێك به‌ به‌رچاوى دنیاوه‌
- چوار مێردمنداڵى دیكه‌ى ئێزدى له‌ده‌ستى داعش رزگاركران
- سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى كوردستان دیارى ده‌كرێت

رووداو:
- مه‌كگۆرك بۆ رازیكردنى شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ دێته‌ سلێمانى
- 30 هه‌زار شیعه‌ ده‌نگیان به‌ لیستێكى مه‌سیحى داوه‌
- سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌درییه‌كان نابێ .. هه‌ڵسانه‌وه‌ى عه‌بادى به‌ كورد و سوننه‌وه‌ به‌ستراوه‌
- به‌غدادى سه‌رقاڵى رێكخستنه‌وه‌ى داعشه‌ 
- پارتى و یه‌كێتى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌
- په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاساى چاكسازى به‌و جۆره‌ په‌سه‌ند ناكات كه‌ حكومه‌ت ده‌یه‌وێ
- هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه‌ ماڵى موقته‌دا سه‌در
- ده‌میرتاش ده‌بێته‌ ماندێلاى توركیا؟
- ئه‌مریكا رۆڵى خۆى له‌ سووریا راده‌ستى هه‌سه‌ده‌ ده‌كات
- ده‌میرتاش له‌ خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێته‌ ركابه‌رى ئه‌ردۆغان
- هه‌رێمى كوردستان ئالیكى په‌رله‌وه‌ر و ماسى هه‌نارده‌ ده‌كات
- سایلۆكان ئه‌مساڵ ته‌نیا 323 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گرن
- هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى كوردستان له‌ چوار مانگى رابردوودا كه‌مى كردووه‌
- قه‌یرانى غه‌ززه‌ .. ده‌رفه‌تێكى زێڕین بۆ ئه‌ردۆغان
- هه‌موو شتێك له‌باره‌ى سامانه‌ خه‌یاڵییه‌كه‌ى شازاده‌ى سعودیه‌


هه‌ولێر:
- سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى كوردستان دیارى ده‌كرێت
- له‌ كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت راده‌گیرێن
- به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارتى یه‌كه‌مى كوردستان و چواره‌مى عێراقه‌
- بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تى ئاینده‌ى عێراق، شاندێكى باڵاى پارتى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

ژیانه‌وه‌:
- ژنانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بێ كۆتا ده‌چنه‌ پارله‌مانى عێراق
- پۆلیس: بكوژانى ژنه‌كه‌ى بێستانه‌ پێشتر هاوسه‌ره‌كه‌شیان كوشتووه‌
- ژنان له‌ كه‌ركوك ره‌نگى شه‌قامه‌كان ده‌گۆڕن
-چه‌ندین جۆرى توندوتیژى خێزانى په‌لى كێشاوه‌ته‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە