لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى دیكه‌ى پێوانه‌یی تۆماركرد

هەواڵ / ئابوری :: 21/05/2018‌ :: 2198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار ئه‌مریكى دابه‌زینێكى دیكه‌ى تۆماركرد و دۆلارێك به‌ 4.55 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر سه‌به‌ته‌ى دراوه‌كانى دیكه‌ و زیادبوونى ئه‌گه‌ره‌كانى بێتوانایی بانكى ناوه‌ندى توركیا بۆ وه‌ستانى به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌ڵاوسان، كه‌ چوه‌ته‌ خانه‌ى ده‌یانه‌وه‌.


له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 16.5% دابه‌زیووه‌، به‌وه‌ش بۆته‌ یه‌كێك له خراپترین دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌ تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان، هه‌روه‌ها لاوازى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر به‌هاى لیره‌ هه‌بووه‌.

به‌پێى راپۆرتێكى رۆیته‌رز وه‌به‌رهێنه‌رانیش چاوه‌ڕوانن تا بزانن دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ بانكى ناوه‌ندى توركیا ناچارده‌كات كه‌ په‌له‌بكات له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى سووه‌كان، پێش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 7ى حوزه‌یرانى داهاتوو سازيبكات.

له‌ بازاڕه‌كانى كوردستانیش پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 450 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure