سێیەم وڵات باڵیۆزخانەی خۆی بۆ قودس گواستەوە

هەواڵ / جیهان :: 21/05/2018‌ :: 571‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوای ئەمریکا و گواتیمالا، دەوڵەتی پاراگوای باڵیۆزخانەی خۆی لە قودس کردەوە.


لە مەراسیمێکدا باڵیۆزخانەی پاراگوای لە قودس کرایەوە و بەوەش ئەو دەوڵەتەی ئەمریکای باشور بوو بە سێیەم دەوڵەت کە باڵیۆزخانەی خۆی لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.

لە میانەی مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەدا هۆراسیۆ کارتێسم سەرۆکی پاراگوای و بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی ئەو وڵاتە ئامادەبوون.

سەرباری ناڕەزایەتیە عەرەبی و جیهانیەکان رۆژی ١٤ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنەکەی جێبەجێکرد و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس.   

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure