دواڕۆژ
رۆژنامه‌ی (واشنتن پۆست)ی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی ئه‌مریكی سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) زیندووه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه باس له كوژرانی ده‌كه‌نه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر توندڕه‌وه‌كانی سوریا و عێراق.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، سه‌رۆكه‌كه‌ی داعش نه‌مردووه و له چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی خۆی نه‌وه‌ستاوه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی پانتاییه‌كی زه‌مینی زۆری له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كه‌یان خه‌ریكی دارشتنی پیلانی "جهههننهمييه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه كوردییه‌كانی سوریا بۆ هاوكاریكردنی هاوكاره‌كانیان له عه‌فرین، رێگه‌ی خۆشكرد بۆ چه‌كدارانی داعش جارێكيتر ریزه‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه و به پیلانی نوێوه ده‌ستبكه‌نه‌وه به چالاكییه‌كانیان له سوریا.
به‌رپرسه‌كانی سه‌نته‌ری دژه‌تیرۆری ئه‌مریكا بڕوایانوایه به‌غدادی پیلانی درێژخایه‌نی داڕشتووه و شكسته‌كانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی كۆتایی به‌و پیلانانه‌ی نه‌هێناوه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه ئه‌و بڕوایه‌ى به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان و دانپێدانانی چه‌كداره ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی داعش دروستبووه.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، به‌غدادی له ئایدۆلۆژیا توندڕهوهكهیدا رزگاركردنی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌بینێت هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا پاشه‌كشه‌ی كردووه له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، هه‌وڵیشده‌دات له خهلافهتێكهوه كه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات، رێكخراوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ گروپێك له چه‌كداری توندڕه‌و كه كرده و چالاكی تیرۆریستی له ناوچه‌ی جیاوازدا به به‌رده‌وامی ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین