پلاندانه‌ری سایكس بیكۆ 2 كۆچی دوایی كرد
هەواڵ / جیهان :: 20/05/2018 :: 3936 جار بینراوە
دواڕۆژ
پلاندانه‌ر و خاوه‌نی پرۆژه‌ی سایكس بیكۆ 2 له ته‌مه‌نی 101 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كە پێشتر باوه‌ڕی وابوو، پێویسته هاوكاری گه‌وره‌ی كورد بكرێت وه‌ك هێزێكی هاوپه‌یمانی ئه‌وروپا و دژی رژێمی عێراق.
ئاژانسه‌كانی هەواڵ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بڵاویانكرده‌وه به‌رنارد لوێس كه بەڕەگهز بریتانییه، به پلانداڕێژه‌ر و خاوه‌نی پرۆژه‌ی سایكس بیكۆ 2 داده‌نرێت، له ته‌مه‌نی سه‌رووی 101 ساڵیدا رۆژی 19ی ئەم مانگە كۆچی دوایی كرد.
به‌رنارد لوێس، خاوه‌نی زیاتر لە 30 كتێب و سه‌دان وتار و محازهراته به زیاتر له 10 زمانی دنیا، له زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یدا باسی پلان و نه‌خشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردووه، وه‌ك دابه‌شبوونی تایه‌فه‌گه‌ری و هه‌ڵكشانی ئیسلامی بناژووخوازیی و دیكتاتۆریی چه‌سپاو كه به ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتگیری ده‌كرێت.
لوێس چه‌ندینجار دژی داگیركاریی عێراق بووه، باوه‌ڕی وابوو، پێویسته هاوكاری گه‌وره‌ی كورد بكرێت وه‌ك هێزێكی هاوپه‌یمانی ئه‌وروپا و دژی رژێمی عێراق.
ناوبراو له خێزانێكی جوله‌كه‌ی مامناوه‌ند، له‌ساڵی 1916 له له‌نده‌ن له دایكبووه، له ساڵی 1936 كۆلێژی دراساتی رۆژهه‌ڵات و ئه‌فریقا (SOASی زانكۆی له‌نده‌نی ته‌واوكردووه‌و دوای سێ ساڵ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌رگرتووه له مێژووی ئیسلام.