نرخی بەنزین گراندەبێت و دواڕۆژ هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 20/05/2018‌ :: 676‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
نرخی به‌نزین لە وێستگەکانی فرۆشتن گرانبووە و چاودێری بازرگانی سلێمانیش ھۆکارەکەی بۆ دواڕۆژ ئاشکرادەکات.


سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 20ی ئایاری 2018 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ڕاستە به‌نزین گرانبووە بۆ ھەر لیترێک 25 دیناری چوەتەسەر، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی سوتەمەنی لە بۆرسەی جیھانیدا، بۆیە لە سلێمانیش نرخی به‌نزین گرانبووە".

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕاشیگەیاند "بەدواداچونمان کردووە لەسەر ھۆکاری گرانبوونى به‌نزین، لەوێستگەکانی سوتەمەنی و پسوڵەی کڕینمان لێوەرگرتوون، ئەوانیش بەراورد بە پسوڵەکانی مانگەکانی پێشوتر لەسەریان گرانبووە، بۆیە بەو نرخە دەیفرۆشن".

نرخی ھەر لیترێک به‌نزین لەوێستگەکانی فرۆشتنی سوتەمەنی (25) دینار زیادیکردووە، بەجۆرێک به‌نزینی نۆرماڵ بووه‌ به‌ (700) دینار و موحەسەن بە (775) دینار و سوپەر بە (825) دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە