پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت 10 پێشێلکاری هەڵبژاردن دەداتە نەتەوەیەکگرتووەکان

هەواڵ / عێراق :: 20/05/2018‌ :: 840‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هاوپەیمانی عەرەبی لەکەرکوک و مانگرتووانی تورکمان بەجیا سکاڵاکانیان و داواکاری دەنگدەرانیان دەگەیەننە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجامی هەلبژاردەکانیشیان رەتکردەوە، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دەڵێت "10 پێشێلکاری دەدەنە UN".


راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانی عەرەبی شەوی رابردوو لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەدەستهێنانی سێ کورسی وەکو ئەوەی کۆمسیۆن بڵاویکردەوە قەبارەی راستەقینەی عەرەبی کەرکوک نییەو تانەو نیگەرانی و سکاڵاکانیشمان دەگەیەنینە هەموو لایەک تاوەکو چارەسەرێک بدۆزنەوە".

داوای لەنەتەوەیەکگرتووەکانیش کرد دەستتێوەردان بکات و چەند خاڵێکیشی خستەڕوو وەکو دیارترین پێشێلکارییەکانی کۆمسیۆن.

1- بەشی هونەری نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆن رۆژێک بەر لەهەڵبژاردنی تایبەت یاری بە sd ramی ناوەندەکانی هەڵبژاردن کردووە.
2- یاریکردن بەسیستمی ئامێرەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی روون لەهەڵبژاردنی تایبەت دەرکەوت، سەرەڕای سکاڵاکانمان، بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو.
3- چاودێرەکانمان سکاڵایان پێشکەشکردووە، بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە.
4- 85 سکاڵامان تۆمارکردووە و تاوەکو ئیستا وەڵام نەدراوینەتەوە.
5- 232 وێستگە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی نەکراوە بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی کۆمسیۆنەوە.
6- دوبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی 75 وێستگەی گوماناوی کە ئێستا لەکۆگاکانی کۆمسیۆنی کەرکوکە.
7- بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن وێنەی کارتەکانی دەنگدان بەهیچ لایەنێکی سیاسی نەدراوە.

لەلایەکی دیکەوە بڕیارە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئایار وەفدێکی مانگرتووانی کەرکوک سەردانی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن و سکاڵای هاووڵاتیانی رادەست بکەن، سەبارەت بەیاریکردن بەدەنگی پیکهاتەی تورکمان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure