كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ى وزه‌ مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئێران راگرت

هەواڵ / ئابوری :: 20/05/2018‌ :: 873‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
گروپى كۆمپانیاكانى ئینجى "engie"فره‌نسى بۆ خزمه‌تگوزاریی وزه‌ ئاشكرایكرد كه‌ تا كۆتایی مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ، كۆتایی به‌و گرێبه‌سته‌ ده‌هێنن كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران واژۆى كردوه‌.

ئیزابێل كوشر، سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى ئینجى فره‌نسى، دواى كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان، به‌ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاند كه‌ كۆمپانیاكه‌یان ژێرخانێكى گه‌وره‌ى له‌ ئێران نیه‌، ته‌نیا تیمێكى ئه‌ندازیارییان له‌ ئێرانه‌ و كارى خزمه‌تگوزارى ته‌كنیكى پێشكه‌شده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاند "180 رۆژیان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ ئێران واژoیان كردوه‌، تا مانگى تشرینى دووه‌میش ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن".

دواى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران، دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌da، ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان بڕیاریاندا كاره‌كانیان له‌ ئێران رابگرن، له‌ ناویاندا كۆمپانیاى تۆتاڵى فره‌نسى.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure