10 كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه‌

هەواڵ / عێراق :: 19/05/2018‌ :: 7473‌ جار بینراوە

دوارۆژ
گۆڤاری ئه‌مریكی "فۆرن پۆلیسی" له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووی ئه‌م خوله‌ی عێراق، ناوی 10 كه‌س بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه‌.

 
راپۆرته‌كه‌ له‌ رێزبه‌ندێكدا ناوى ئه‌و كاندانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چانسى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و لیستانه‌ى سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌ رێكبكه‌ون له‌سه‌رى، به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌.

1. حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقدایه‌ و سیاسه‌تێكى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئێران و توركیا په‌یڕه‌و كردوه‌.

2. عه‌لی داوی لازم،  كه‌ له‌ ساڵی 2009وه‌ تا ئێستا پارێزگاری میسانه‌و له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانی یه‌كه‌می عێراقه‌وه‌ پاڵپشتی لێده‌كرێت.
 
3. هادی عامری،  سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

4. عه‌لی عه‌بدولامیر عه‌لاوی، له‌ به‌غداده‌و ده‌رچووی زانكۆی هارڤه‌رده‌.  

5. نوری مالیكی، سه‌رۆكی پارتی ده‌عوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2006 تا 2014 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌.

6. ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی، له‌دایكبووی كه‌ربه‌لا و كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكراته.

7. عادل عه‌بدولمه‌هدی، كاندێدێكی دیكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئێران و ئه‌مریكاوه‌ پاڵشتی لێده‌كرێت.

8. ئه‌یاد عه‌لاوی، وه‌زیرى پێشووى نه‌وت، لیسته‌كه‌ی خاوه‌نى 22 كورسیه‌و كه‌متر له‌خولی پێشووی به‌ده‌ستهێناوه‌.

9. تاریق نه‌جم، له‌دایكبووی پارێزگایی زیقار و سه‌ر به‌پارتی ده‌عوه‌ و به‌رپرسى نوسینگه‌ی مالیكیه‌و له‌ ساڵی 2014وه‌ وه‌ك جێنشینی مالیكی ناوده‌برێت.

10.زیاد ئه‌سه‌دی، له‌ پارێزگایی به‌سرا و سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌در و شاره‌زا به‌ زمانی ئینگلیزی وه‌ك پردێك له‌ نێوان چینی هه‌ژار و ڕاگه‌یاندنه‌كان ناسراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure