کونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر بڕیارێک لەبارەی کارکردن بە دۆلار دەردەکات

هەواڵ / ئابوری :: 19/05/2018‌ :: 3060‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هاناچۆمانی
کونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر رایدەگەیەنێت "لەمەودوا بۆ کاروباری ڤیزاو دارایی لە کونسوڵخانە کار بەدۆلاری ئەمریکی ناکرێت و تەنیا دیناری عێراقی وەردەگیرێت". 


لە راگەیاندراوێکی کونسوڵخانەی ئێران لەشاری هەولێر کە ئەمڕۆ شەممە ۱۹ ئایاری ۲٠۱۸ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، تیایدا هاتووه‌ "بریامانداوە لە کونسوڵخانە، لەمەودوا بۆ کاروباری دارایی و وەرگرتنی ڤیزا، چیتر کار بە دۆلاری ئەمریکی نەکرێت".

رونیكردووه‌ته‌وه‌ "سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەرۆژی سێشەممە ۲۲ ئایاری ۲٠۱۸ سەرجەم مامەڵەکان بە دۆلاری ئەمریکی رادەگیرێت و کار بەدیناری عێراقی دەکرێت، بەپێی نرخی رۆژ لەهەرێمی کورستان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە