وێنە: یاریەکی شه‌وانى ڕەمەزانى کەرکوک دەھێنرێتە سلێمانی

هەواڵ / که‌لتور :: 20/05/2018‌ :: 1888‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەدوای تێکچوونی ڕەوشی شاری کەرکوک و ھاتنی خەڵکی ئەو شارە بۆ سلێمانی، یارییەکی شه‌وانى ڕەمه‌زانی ئەو شارە دەھێنرێتە سلێمانی.


پێشکەوت عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری یارییەکە بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ئێمە وەک کۆمەڵێک لەڕۆژنامەنوسان ناوەندێک یاریکردنی سینی و زەرفمان کردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبەته‌ بەیاری کوردەواری کڵاو کڵاوێن و سینی و زەرف بۆ ئەو خەڵکەی شاری کەرکوک کە لەشاری سلێمانین و حەزیان بەو یارییەیە، چونکە ئەو یارییە تایبەتە بەمانگی ڕەمەزان و خەڵكی کەرکوک زیاتر پێوەی سەرقاڵن".

راشیگه‌یاند "بەشێکی زۆری گەنجان لەو ناوەندە یاری دەکەن و دڵخۆشن بەکردنەوەی ئەو جێگایە".

ئازاد غەریب، کە یەکێکە لەو ئاوارانەی لەشاری سلێمانی نیشته‌جێیه‌ و بۆ یاریکردن ھاتۆتە ناوەندەکە دەڵێت "زۆر جێگەی دڵخۆشیە کە ئێمە له‌بیر نەکراوین لە شاری سلێمانی ئەم شوێنە کراوەتەوە و یاری تێدا دەکەین بۆ مانگی ڕەمەزان، چونکە ئێمە ھۆگری ئەو یاریەین لە مانگی ڕەمەزاندا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure